
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له شاری “قه‌ڵا ڕه‌ئیسی” له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست بێكاربوونیان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هه‌ره‌ڕه‌مه‌كی كه‌سانی دیكه له ئیداره‌ی گازی “چاروسا”، له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی گازی ناوچه‌ی قه‌ڵا ڕه‌ئیسی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان له شیركه‌تی گازی ئۆستان كردووه كه له تاقیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م شیركه‌ته به‌شداری بكه‌ن و به‌ڵێنیان پێ درابوو كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نه‌چووه و كار له‌م شیركه‌ته ده‌ستی پێكردووه.
