ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌ر ئابی ئه‌راك جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی سازی و بیلاته‌كلیفی كاریان له نێو ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژانی ڕابردوودایش هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی كێشه‌كانیان و بارودۆخی خاوه‌نی ئه‌م شیركه‌ته له ئه‌نجامی خسووسی سازی و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاند، هه‌تا كاتێك كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.