ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،، لاوانی شۆرشگێر له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” دیواره‌كانیان به درووشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، كرماشان، ئیلام، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت”، “ساری” و “كه‌ره‌ج” بۆ پشتیوانی له “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” و ته‌واوی ژنانی تێكۆشه‌ری ئێران، دیوار‌ی شاره‌كانیان به درووشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و ناڕه‌زایه‌تی خویان به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا.