به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران، دۆخی به‌ندكراوانی زیندانی كرمان قه‌یراناوییه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به گیان و ته‌ندرووستیان نادات.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، ئازیزانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به نان و ده‌رمان بێبه‌ش كراون و به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوانی نه‌خۆش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان گیانیان له مه‌ترسی دایه. له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی زیندان ڕێگه له دیداری بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ ئازیزانیان ده‌گرن و كه‌س و كاری زیندانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.