کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درووستبوونی مه‌ترسی له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتیان له‌ ئوستانی كوردستان

درووستبوونی مه‌ترسی له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی هاووڵاتیان له‌ ئوستانی

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاوه‌ڕۆی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تی  و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی كوردستان ده‌ڕژێته ناو به‌ندئاوه‌كان و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ داده‌نێت.

هانیه ڕه‌زایی، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌ تێكه‌ڵبوونی ئاوه‌ڕۆی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تی و گونده‌كانی كوردستان بۆ نێو به‌ندئاوه‌كانی ئه‌و ئوستانه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئاوه‌ڕۆی نه‌خۆشخانه‌، شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان و گونده‌كان تێكه‌ڵ به‌ كانزا، وایرۆس و ده‌یان جۆر باكتریای مه‌ترسیداره‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی لووله‌كه‌شیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ماڵی خه‌ڵك ده‌كرێت. هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی پاڵاوگه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی ستاندارد پیسی ئاوی به‌ندئاوه‌كان پاك نه‌كرێته‌وه‌. هه‌بوونی كانزای جۆراجۆر كاریگه‌ی له‌ سه‌ر ژنانی دووگیان و ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی تایبه‌تن داناوه‌. هه‌روه‌ها منداڵان تووشی پوكی ئێسقان، نه‌خۆشی پێستی، كه‌می كێش و لاوازبوونی گورچیله، جگه‌ر، سی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ ده‌بن و له‌ سه‌ر گه‌شه‌كردنیان كاریگه‌ی ڕاسته‌وخۆ داده‌نێت. هه‌موو ئه‌وانه له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بابه‌تی ئاویان كردووه‌ته‌ بابه‌تێكی ئه‌منیه‌تی و ڕێگه‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان ناده‌ن.