شه‌وی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له میترۆی تاران به‌ره‌وپیری ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” چوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن،ژیان،ئازادی” ئه‌ڵێنه‌وه. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ به بڵاوكردنی تراكت و دیوارنووسین، داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیان بۆ ساڵوه‌گه‌ری گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ئاماده بكه‌ن.