به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی تاران دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه به تریبوونی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی به هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانن.
له حاڵێكدا خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل به هۆكاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت و داوا له خه‌ڵك ده‌كات بۆ ڕۆژی قودس به‌شداری له خۆپێشاندانه حكوومه‌تییه‌كان بكه‌ن، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ئه‌و دیكتاتۆره خوێنمژه به هۆكاری سه‌ره‌كی فه‌لاكه‌تی خه‌ڵك و قه‌یرانه‌كانی ئێران ده‌زانن. گه‌نجانی شۆڕشگێڕی تاران شه‌وی پێنجشه‌ممه دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و خوازیاری یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره بوون.