کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دروشم نووسینی گه‌نجانی شۆڕشكێڕ له‌ شاره‌كانی كوردستان

دروشم نووسینی گه‌نجانی شۆڕشكێڕ له‌ شاره‌كانی كوردستان 1

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌.

كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ هه‌ڵواسینی پلاكارد ڕایانگه‌یاند: ژماردنی پێچه‌وانه‌ی كۆتایی هاتنی كۆماری ئیسلامی له‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ سه‌دان تراكتیان له‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كانی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و وتیان: شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ه‌ و ڕێگه‌ نادان خوێنی گیانبه‌ختكردووان به‌فیڕۆ بڕوات. تێكۆشه‌رانی كوردستان داویان له‌ گه‌نجانی كورد كرد خۆیان ڕێك بخه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داهاتووی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.