به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” خۆیان بۆ شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئاماده ده‌كه‌ن.
لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و له دروشممه‌كانیان دا داوا له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن خۆیان ڕێك به‌خه‌ن بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” و یه‌كگرتووانه و به‌هێز له گۆڕه‌پاندا حازر و ئاماده بن. ئازادیخوازان ده‌ڵێن: كۆماری ئیسلامی به شێوازی جیاجیا له‌وانه هه‌ژاری، كه‌ش و هه‌وای پیس، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، ئۆتومبێل ناستاندارد و ده‌رمانی گران و بێ كواڵێتی و ده‌یان جۆری دیكه خه‌ڵك ده‌كوژێت و ئێمه‌ش نامانه‌وێت له كۆیله‌تی دا بژین تا ده‌مرین، كه‌م ده‌ژین به‌ڵام به سه‌ربه‌زی ده‌ژین و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
