شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئیسفه‌هان هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و شاره دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: سه‌به‌بكاری سه‌ره‌كی ئه‌و شه‌ڕه كۆماری ئیسلامییه و ئه‌بێ له‌گه‌ڵ دژایه‌تیكردنمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ، به‌ره‌و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌نگاو بنین. كاتێك ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره بڕووخێت شه‌ڕ و ماڵوێرانیش كۆتایی پێ دێت.