به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” چالاكییه‌كانیان به‌رفراوان كردووه و به نووسینی دروشم و بڵاوكردنی تراكت، خوازیاری به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، تاران و كه‌ه‌رج دیواری شاره‌كان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” ده‌نه‌خشێنن. هه‌روه‌ها ئازادیخوازانی تاران و كه‌ره‌ج سه‌دان تراكتیان به دروشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “فه‌قر، فساد، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی”، “ده‌یان ساڵ جه‌نایه‌ت، مه‌رگ بۆ ولایه‌ت” و “سه‌یدعه‌لی بێڕیشه، شۆڕشی ته‌مام نمیشه”یان بڵاو كرده‌وه.
