ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیس لەترسی خۆپیشاندانی خوێندکاران بەشدارییان لە دانیشتنی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆنكوور کرد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ترسی خۆپیشاندانی خوێندكاران ئامادەبوون له دانیشتنی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆنكووردا، شایانی باسه “عه‌بدول ڕه‌سووڵ پوورعهباس”، سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌ڵسه‌نگاندن ڕایگه‌یاند،كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران، هێزه‌كانی ئیتلاعات و هێزه‌كانی پۆلیس به‌چه‌كی گه‌رمه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.