شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠٩ كرێكاری پاڵاوگه‌ی ئابادان دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به پێی ئه ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له ١٠ ساڵیان پێشینه‌ی كاری هه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی پاڵاوگه‌ی ئابادان، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه خاوه‌نكار به بیانووی به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌دا، ئه‌وانی ده‌ركردووه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ركام له‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو هه‌یه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكاران بۆسه كاره‌كانیان، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.