حه‌سه‌ن ڕووحانی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی بۆ یه‌زد و كرمان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێران و بێبه‌ش بوونی بوودجه‌ی ساڵی ٩٩ له فرۆشی نه‌وت، دزیی گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له حیسابی ده‌وڵه‌ت ئاشكرا كرد. ڕووحانی له وته‌كانی خۆیدا ڕوو به خه‌ڵكی یه‌زد وتی: “ناوه‌ندێكی حكوومه‌تی بڕی ٩٤٧ ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه و له لایه‌ن كه‌سیشه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێناكرێت. ئه‌گه‌ر ناوه‌نده‌كانی چاوه‌دێری په‌یگیری ئه‌مجۆره په‌روه‌ندانه نه‌بن و ڕوونكردنه‌وه به خه‌ڵك نه‌ده‌ن، دیسان نموونه‌ی ئاوامان ده‌بێته‌وه.” ئاماژه‌ی ڕووحانی به‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاد دا به فه‌رمانی خامنه‌یی له سندووقی تهوسعهی میللیه‌وه كه‌وته ئیختیاری سه‌دا و سیمای كۆماری ئیسلامی. محه‌ممه‌د سه‌رفه‌راز سه‌رۆكی ئه‌وكاتی سه‌دا و سیما كه له‌ژێر چاوه‌دێری “نه‌هادی ڕێبه‌ری“دا بوو وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه وتی: “له كاتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا به ڕه‌زایه‌تی ڕێبه‌ر بڕی نزیك به یه‌ك ملیارد دۆلار وه‌ك یارمه‌تیی خێرا له سندووقی ئه‌رزه‌وه دراوه‌ته سازمانی سه‌دا و سیما“. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا وتی كه ئه‌م یارمه‌تییه له ساڵی ٩٣دا گه‌یه‌ندراوه. هه‌ڵبه‌ت ڕووحانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی ئه‌مانه‌تداری ئه‌م سندووقه، باش ده‌زانێ كه ئه‌وان نه حیساب بۆ كه‌س ده‌كه‌ن و نه كه‌سیش ده‌وێرێ په‌یگیری حیسابهكانیان بێت. هه‌ر ئه‌وكات زۆرێك له سه‌رانی ڕژیم له‌وانه خامنه‌یی چێژیان له‌م دزیه گه‌وره‌یه وه‌رگرت و هه‌ربۆیه‌ش ئێستا “سه‌رئه‌فراز” وه‌ك یارمه‌تی و بیره‌وه‌ری باسی لێده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه، هات و هاواری چه‌ند نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ئیسلامیش به پاساوی ئه‌وه‌یكه ئه‌م پاره‌یه له ژێر چاوه‌دێری و ڕه‌زامه‌ندی “مه‌قامی ڕێبه‌ری” دا هه‌ڵگیراوه، كپ كرا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه ئه‌م سندووقه دزی و ئیختلاسی گه‌وره‌ی لێده‌كرێ. له ساڵی ٩٧دا هه‌ر له‌و كاناڵه‌وه ١٠٠ ملیۆن دولار و ئه‌مساڵیش به فه‌رمانی خامنه‌یی بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرو له ژێرناوی ته‌بلیغاتی ئیسلامی درایه سازمانی سه‌دا وسیما. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به پێی ئه‌ساسنامه‌ی به‌ناو “تهوسهعهی میلیی“، خامنه‌یی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ئه‌م سندووقه‌دا نییه. هه‌ڵبه‌ت ڕووحانی باسی دزیهكانی ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی ناكات. هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێك له چاوه‌دێرانی سیاسی دركاندنی گه‌نده‌ڵییه ماڵیه‌كان له لایه‌ن ڕووحانیهوه به ته‌بلیغات بۆ هه‌ڵبژاردن و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕه‌قیب له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئاشكرایه كه ئه‌مه ته‌نیا به‌شێكی چكۆله له دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامیه كه له لایه‌ن ڕووحانیهوه باسی لێكراوه. له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نی ڕه‌قیبیش له ناوه‌ندی ڕێبه‌ری و سپای پاسداران، دژبه ڕووحانی و لایه‌نگرانی ده‌ستیان كردووه به ته‌بلیغات و ڕسواكردنی گه‌نده‌ڵیه ماڵیه‌كان. ئه‌وانیش ڕووحانی و باقی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیان به دزی ١٨ ملیارد دولاری له پووڵی ده‌وڵه‌ت تاوانبار كردووه. له‌به‌رامبه‌ردا، ڕووحانیش له وته‌كانی خۆیدا له یه‌زد ئاماژه‌ی به ٢٢ ملیارد دولاری دیكه كرد كه له كاتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا به تاڵان براوه و وتیشی كه حیسابی ئه‌و ١٨ ملیارد دۆلاره‌ش ئاشكرایه و ته‌نیا به ناڕوونی دانی به یه‌ك ملیارد دۆلاری ئه‌م پاره‌یه دانا. به‌ڵام له قسه‌كانی لایه‌نی ڕه‌قیب وا ده‌رده‌كه‌وێ كه مه‌به‌ستی ئه‌وان ١٨ ملیارد دۆلاری دیكه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ساڵی ٩٦ه‌وه هه‌یه. ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تی ده‌بیری شۆرای نیگههبانیش ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر وێڕای نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری به ڕووحانی و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه كه “ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بێ به قازانجی هه‌موانه”، پرسیاری لێ‌كرد كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له كوێ خه‌رج كراوه؟
گه‌نده‌ڵی و دزییه ملیارد دۆلاریهكانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به هه‌ر مهبهستیهكهوه و له لایه‌ن هه‌ر باڵێكی ڕژیمه‌وه له دژی ئه‌وی دیكه، ئاشكرا بكرێت، ئه‌م ڕاستیه بۆ به‌شێكی زیاتر له خه‌ڵكی ئێران ڕوون ده‌كاته‌وه كه دزی و گه‌نده‌ڵی و ڕانت‌خۆری هه‌موو تار و پۆی نیزامی كۆماری ئیسلامیی گرتووه‌ته‌وه. گه‌نده‌ڵی و دزیی ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی چه‌ندین ده‌یه‌یه هه‌روا به‌رده‌وامه. ته‌نیا به‌شێك له‌و گه‌نده‌ڵیانه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت. له باروودۆخێكدا كه قه‌یرانی توندی ئابووری و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و بێكاری و نه‌داری ژیانی پتر له ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێرانی خستووه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه، دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی سه‌رانی ڕژیمیش كێشه و گرفتی ژیانی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێرانی چه‌ند به‌رابه‌ر كردووه. له وه‌ها باروودۆخێكدا هیچكام له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بیر له ده‌رباز بوون له قه‌یرانێك ناكه‌نه‌وه كه داوێنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه. ڕووحانی له وته‌كانی خۆیدا له كرمان له ڕۆژی سێشه‌ممه له جیات ئه‌وه‌یكه به‌ڵێنی به خه‌ڵك بدات كه كێشه و گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و چه‌رخی ژیانیان به گه‌شه‌ی ئابووری و دامه‌زراندن ده‌خرێته‌وه گه‌ڕ و حه‌قده‌ست و حقووقی دواخراوی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ده‌درێت و خزمه‌تگوزاری ئامووزشی و ده‌رمانی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆڕاییان بۆ دابین ده‌كرێت، به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وتووه كه ساڵی داهاتوو گه‌مارۆی چه‌ك و چۆڵ له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی لاده‌چێت و كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ هه‌ر چه‌كێك كه پێویستی بێت بیكڕێ. گۆیا به ڕای ڕووحانی كێشه‌ی خه‌ڵكی ئێران نه‌بوونی چه‌ك و چۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه. له ڕاستیدا بۆ ڕووحانی گرینگ ئه‌وه‌یه كه ڕژیم بتوانێ درێژه به كوشتار و وێرانی و نائه‌منی بدات و هه‌ركاتێكیش جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به خواسته ڕه‌واكانیان ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی، سه‌ركوتیان بكات.
به‌ڵام كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به باشی له زات و ماهیه‌تی جهنایهتكارانهی كۆماری ئیسلامی و گه‌نده‌ڵی و دزیی ڕێبه‌ران و به‌رپرسانی ئاگادارن و فریوی ته‌بلیغاتی هیچكام له لایه‌نه‌كانی ڕژیم ناخۆن. له ڕاستیدا، شه‌ڕه‌قسه‌ی باڵه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی مادیی خۆیانه كه له سفره‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌یخه‌نه گیرفانیانه‌وه. خه‌ڵكی ئێران چاوه‌ڕوانی ڕێفۆڕم و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ماهیه‌تی ڕژیمی ئیسلامی‌دا نین. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژیی هاوسارپساوی ڕژیم بۆسه‌ر ژیان و بژێو و ئازادییان ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانێن و بێ گومان بۆ ڕزگاری له هه‌ژاری و برسێتی و بێ مافی له داهاتوویه‌كی نزیكدا حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیم یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.