کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داگیركردنی ٤٠ هێكتار له‌ زه‌وی و زاری شارومه‌ندانی به‌هایی له‌ مازه‌نده‌ران

داگیركردنی ٤٠ هێكتار له‌ زه‌وی و زاری شارومه‌ندانی به‌هایی له‌ مازه‌نده‌ران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی شارومه‌ندانی به‌هایی، له‌ گوندی ئه‌حمه‌دئابادی سه‌ر به‌ شاری ساری دا گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ مه‌ئمووری ئه‌منیه‌تی، یگانی تایبه‌ت و ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ چوونه‌ته‌ نێو گوندی ئه‌حمه‌دئابادی سه‌ر به‌ شاری ساری و ڕێگای هاتووچۆی خه‌ڵكیان به‌ستووه‌. هێزه‌كانی حكوومه‌ت سه‌ره‌تا مۆبایلی هه‌موو دانیشتووانی گونده‌كه‌یان زه‌وت كردووه‌ و دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤٠ هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی گونده‌كه‌دا گرتووه‌.