به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی “دێ شهمس” له ناوچه‌ی شنۆ و به بیانووی درووستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی زه‌وی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌یان داگیر كردووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌م داگیركارییه ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانی سوپای پاسدارانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ویان كردووه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن یان سكاڵا تۆمار بكه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و گونده زیندانی ده‌كرێن.
