له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نیشانه‌كانی بازاڕی بورسی ئێران به ڕێژه‌ی ١٢٣ هه‌زار واحید دابه‌زی و ١٣ هه‌زار و ١٩٥ ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه له‌و بازاڕه چووه ده‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ڕژیم هۆكاری داڕمانی بازاڕی بورسیان بۆ دزه‌كردنی هه‌واڵێك ده‌زانن كه پشكدارانی ئه‌و بازاڕه‌ی تۆقاندووه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به بڕی ١٣ هه‌زار و ١٩٥ ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌كانیان له بورس هێناوه‌ته ده‌ره‌وه. به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكی دنیا بازاڕی بورس به ڕێژه‌ی ٥٪ دابه‌زێت ئه‌و بازاڕه داده‌خن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له مایه‌پووچ بوونی شیركه‌ته‌كان بگرن به‌ڵام له ئێران هیچ ساز و كارێك بۆ كۆنتڕۆڵی بازاڕ نییه. له هه‌واڵێكی دیكه دا سه‌رۆكی ڕێكخراوی خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سندووقه‌كانی خانه‌نشینی به‌تاڵ بوون و قه‌ره‌بوو ناكرێننهوه. هاوكات له‌گه‌ڵ داڕمانی بازاڕی بورس ده‌وڵه‌تی ڕئیسی بڕیاری گرانی نان، شیره‌مه‌نی و ته‌عرفه‌ی ئاو و به‌رقی داوه.
