له ئه‌نجامی داڕمانی مه‌عده‌نێكی زێر له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كۆنگۆ له ڕۆژی شه‌ممه، لانیكه‌م ٥٠ مه‌عده‌نچی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماریه‌كی دیكه‌ش له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ٥٠ مه‌عده‌نچی، زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌ژێر دارووپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه بچێته‌سه‌ره‌وه. شایانی باسه، پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م مه‌عده‌نچییانه هه‌روا به‌رده‌وامه و هه‌ندێ له كرێكاره‌كان به‌ده‌ستی خاڵی به‌دوای هاوكاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س به‌هۆی كار له مه‌عده‌نه‌كانی كۆنگۆ و دابین نه‌كرانی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.