له ئه‌نجامی داڕمانی مه‌عده‌نی “خاك نسوز” باجیگران له چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، لانیكه‌م ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، حه‌وت كه‌س له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه گیریان كردووه كه ٦ كه‌سیان به‌دوای ئاماده‌بوونی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ڕزگاریان بووه و یه‌كێك له‌م كرێكارانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م ڕووداوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی كرێكاران چه‌ندین جار له‌ئاست نائه‌من بوونی ئه‌م مه‌عده‌نه هوشداریان به كارفه‌رما دابوو.