له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بازاڕی بورسی ئێران تووشی داڕمانێكی مێژوویی بووه و هه‌زاران ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه له‌لایه‌ن سه‌هام دارانی گه‌وره‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه.
ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه له گه‌وره‌ترین داڕمانی بازاڕی بورسی ئێران تێده‌په‌ڕێت و به تازه‌یی نامه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئاماژه به ڕووخانی مێژوویی بازاڕی بورس له ڕۆژی ١٧ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌كات. ئه‌و نامه كه له‌لایه‌ن “محه‌ممه‌د موخبر” جێگری یه‌كه‌می “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” واژۆ كراوه باس له گۆڕانی نرخی خۆراك له پترۆشیمیه‌كان له ٥ هه‌زاره‌وه بۆ ٧ هه‌زار تمه‌ن ده‌كات كه به واتای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كه‌مكرنه‌وه‌ی سودی پشكدرارانه. ئه‌و نامه‌یه پێش ١٧ی گوڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه و نیشان ده‌دات كه كه‌سانێك له نێو داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت، له ڕێگه‌ی ڕانتی ئیتلاعاتیه‌وه ٢ مانگ زووتر له گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ تێده‌گه‌ن و به تازه‌یی به هه‌زاران ملیتارد تمه‌ن سه‌رمایه‌یان له بازاڕ بردۆته ده‌ره‌وه.