لە درێژەی گۆڕانکارییەکانی ناو سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێک لە دیپلۆماتە باڵاکانی ئەو ڕێژیمە داوای پەنابەرێتی لە وڵاتی دانمارک کردووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسە بە ناوی “عەلی ڕەزا سوحبەتی” کە لە سیستەمی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیدا کاری دەکرد، پاش ئەوەی خۆی لە گەڕانەوە بۆ ئێران بوارد، داوای پەنابەری لە وڵاتی دانمارک کردووە و پرۆسەی یاسایی پەنابەرییەکەی دەستی پێکردووە. شایانی باسە کە هەندێک لە چاوەدێران ئەم ڕووداوە بە نیشانەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ململانییەکانی نێوخۆی ڕژیم دەزانن، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی هێشتا بەردەوامن.
