کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواکاری ڕاگرتنی کوشتنی کۆلبەران و سووختبەران لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

داواکاری ڕاگرتنی کوشتنی کۆلبەران و سووختبەران لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 4 ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی کوشتنی کۆلبەران و سووختبەرانیان کردووە.

بە پێی بەیاننامەی بڵاو کراو لە لایەن ئەو 4 کەسەوە، لە رێککەوتی 11ی بەفرانباری ساڵی 1404ی هەتاوییەوە، 12 کۆلبەر و 13 سووختبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە پاسەوانە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و ڕایانگەیاندووە کە ڕژیمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی ناچارە کە سەبارەت بە هەریەک لەم هاووڵاتیانە که گیانیان لە دەستداوە، لێکۆلینەوەی لێ بکرێت. هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکە ئاماژە بەوە کراوە کە کۆلبەران و سووختبەرانی ئێران یەکێک لە هەژارترین چینە ئابوورییەکانن و بەهای بژیوی ژیانیان بە گیانی خۆیان دەدەن.