کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواکاری سەرۆکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئێران

داواکاری سەرۆکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئێر

 

لە ڕۆژانی ڕابروودا، سەرۆک کۆماری وڵاتانی میکزیک، کۆلۆمبیا و برزیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان کردووە شەڕ لە ئێران بوەستێت و وتووێژی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەستپێ بکات.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، بەردەوامبوونی تێکهەلچوونە سەربازییەکان لە ئێران دەتوانێت کاریگەری مرۆیی و ئەمنی فراوان لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا دروست بکات. سەرۆکانی ئەم سێ وڵاتە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تەنها ڕێگای ڕێگری لە گەورەبوونی قەیران، وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ڕێگای دیپلۆماسییە. لە بەیاننامەکەدا هەروەها ئاماژە بە پێویستی بەکارهێنانی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و ڕێگری لە توندبوونی شەڕ کراوە و داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە کە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی ئارامی هەرێمی هەوڵ بدەن.