کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواکاریی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داواکاریی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵات

 

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، ڕووسیا خوازیاری کۆتاییهێنان بە گرژییە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و پێی وایە کر بە ڕێگای سیاسی دەتوانرێت ئەم قەیرانە چارەسەر بکرێت.

وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاندووە کە دۆخی ئێستا پێویستی بە چارەسەری دیپلۆماسی هەیە و هەروەها ڕووسیا هۆشیاری داوە سەبارەت بە هێرشەکان لە نزیک ژێرخانە هەستیارە ئەتۆمییەکان لە ئێران. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەفتەی ڕابردوو مووشەک لە نزیکی ژێرخانە ئەتۆمییەکانی بووشێهر کەوتووە بەڵام زیانێکی گەورەی بەدواوە نەبووە. هەروەها ئاماژە کراوە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە و داواکارییەکانی بۆ پاراستنی ئەم شوێنانە زیاد بووە.