بە پێی ڕاپۆرتەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و بێلایەن لە هێرشێک کردووە کە قوتابخانەیەکی کچان لە شاری میناب کردووەتە ئامانج.
کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریی سەرەتایی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە دەکەوێتە سەرشانی ئەو هێزانەی هێرشەکەیان ئەنجام داوە و پێویستە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بڵاو بکرێتەوە و ڕێکارەکانی دادگایی کردن و قەرەبووکردنەوەی زیانی قوربانییان دابین بکرێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ڕووداوە خوێناویترین هێرش بووە لە کاتی دەستپێکی شەڕەکە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە مەراسمی ئەسپەردەکرانی قوتابییە گیانبەختکردووەکان لە قوتابخانەی “شەجەرە تەیبە”ی میناب بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
