گۆولڕۆخ ئیرایی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به‌دوای گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به مه‌به‌ستی له‌سێداردان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و داوای له كۆمه‌ڵگای ئێران كرد له به‌رانبه‌ر شه‌پۆلێ ئێعدامی به‌ندكراوان ههڵوهیستیان بێت.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا وێڕای ئاماژه‌پێدان به هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، جه‌خت له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگا بێ جیاوازی سیاسی و قه‌ومی به‌رانبه‌ر به سزای سێداره كراوه. گولڕۆخ ئیرایی ده‌ڵێت: به جۆرێك كۆمه‌ڵگا له ئاست ئێعدامی ڕۆژانه‌ی چه‌ندی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا بێ ته‌فاوه‌ت بووه و ئه‌وه‌ش ئه‌گرێته‌وه بۆ جیاوازی چینایه‌تی، ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی و جنسی و نابێت كۆمه‌ڵگا به‌دوای سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دا بكه‌وێت به‌ڵكوو ئه‌بێ بێ جیاوازی له به‌رانبه‌ر سزای سێداره كاردانه‌وه نیشان بدات. شایانی باسه كه شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی عه‌دنان غه‌بیشاوی، عه‌لی مه‌جده‌م، موعبین خه‌نفه‌ری، محهممدڕهزا موقه‌ده‌م، حه‌بیب دریس و سالم موسه‌وی له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون و ڕۆژی ڕابردوو چوار كه‌سیان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.