ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٣٤ حزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان له كۆبوونه‌ویه‌كی هاوبه‌شدا، داوایان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ڕووسیا كرد، ئاسمانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیا دابخەن و ڕێگری بكه‌ن لە كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٤ حزب و لایەنی سیاسیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاوێژی سیاسی شاری “قامیشلوو”، به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاراستەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ڕووسیا کرد و تێیدا داوایانكرد، ئاسمانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر فرۆكه‌كانی توركیا دابخه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ڕوژئاوای كوردستان دووپاتكردووه و ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه هێرشێكی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر باكووری سووریه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌ر دوێنێ به‌هۆی هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی “دێرك” و “قامیشلوو” چه‌ند كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووتی دوو كه‌سیان ناجێگیره.