ڕۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی ڕەشه‌ممە، له‌دووهه‌م جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “محه‌ممه‌د مۆرادی” به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، دادگای ئه‌و شاره داوای ٨ ملیار تمه‌ن وه‌سیقه‌ی بۆ ئازادی كاتی ناوبراو كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،له یه‌كه‌م جه‌له‌سه‌ی دادگای كردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه دادگای شاری مه‌هاباد سزای ٤٠ ساڵ به‌ندكرانی بۆ ده‌ركردبوو به‌ڵام ئه‌و حۆكمه له لایه‌ن دادگای باڵاوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بڕیار درا له‌جه‌له‌سه‌ی دووهه‌مدا دووباره محاكمه بكرێت و ئه‌و جه‌له‌سه‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژەیە کە “محه‌ممه‌د مۆرادی” ٤ ساڵە بێ مافی مرەخەسی لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە و ئێستا داوای وه‌سیقه‌ی ٨ ملیار تمەنی لێده‌كه‌ن.
