کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار کەسی دیکە لە ئێران بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە، کاردانەوەی نیشان دا و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام بوو.
“ڤوڵکەر تورک”، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمبارەوە وتی:لەسێدارەدرانی ئەم چوار کەسە بە بێ دادگاییکرانی دادپەروەرانە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، جێگای داخە و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای سزای لەسێدارەدان بوو. دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامی، بەیانی هەینی ٨ی بەفرانبار، چوار کەسی به ناوهكانی “وەفا هەنارە”، “ئارام عومەری”، “ڕەحمان پەرهازو” و “نەسیم نەماز”ی، بە تۆمەتی “موحاربە” و “افساد فیالارض” لە ڕێگەی سیخوڕی و هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل، له زیندانی ورمێ لهسێداره دا. ئێعدامی ئهو چوار بهندكراوه دهنگدانهوهی زووری له كۆمهڵگای جیهانیدا بهدوای خۆیدا هێنا و شهپۆلێك له ناڕهزایهتی دژبه كۆماری ئیسلامی دهستی پێكرد.