كارناسانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی كردووه كه به‌ندكراوانی سیاسیی، عه‌قیده‌تی، دوو تابعیتی و بیانی كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا هه‌روا له زیندان ڕاگیراون، ئازاد كه‌ن.
ئه‌م كارناسانه به ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای مه‌ره‌خسییه‌كانی ئه‌م دواییانه به هه‌ندێ له به‌ندكراوان له ئێران، هێشتا زۆربه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی، عه‌قیده‌تی، دوو تابعیتی و بیانی له زینداندا ڕاگیراون و هه‌ندێكیان به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نیان یاخود دۆخی ته‌ندرووستیان مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ر. له‌م به‌یانییه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌ندێ له به‌ندكراوان له‌وانه‌ـ، “نه‌سرین ستووده، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، ئاره‌ش سادقی، ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی، كامڕان قادری و مه‌سعوود مێسباح “زیندانی دووتابعیتی” كراوه.