ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له بازاڕیان و كاسبكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له بازاڕیانی تاران و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران كرد، پشتیوانیان لێ بكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێستا كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام مانگرتنی گشتی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه ده‌چێت، داهاتمان دابه‌زیوه و ناتوانین چێك و قه‌رزه‌كانمان بده‌ینه‌وه و داوا له بازاڕیانی تاران ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن و مۆڵه‌تمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌داهاتوویه‌كی نزیك دا قه‌رزه‌كانیان بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داوا له بازاڕیانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ین په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بن و كوردستان به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن، چونكه ته‌نیا ڕێگای سه‌ركه‌وتنمان یه‌كگرتووییه.