ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دایكی مێرمنداڵێكی به‌ندكراوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “ئاره‌ش ڕه‌زایی” كه له‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران كردووه بچن به هانایانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش ڕه‌زایی” باوكی كۆچی دوایی كردووه و نانئاوه‌ری ماڵه و دایكیشی شتی كۆنه كۆده‌كاته‌وه و خوشك و برایه‌كی چكۆلهشی هه‌یه كه پێویستیان به یارمه‌تی خه‌ڵك هه‌یه. ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شیراز به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌گه‌ڵ هێزێكی به‌سیج به‌ره‌وڕوو ئه‌بێته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێستا له زیندانی “عادڵ ئابادی” شیراز ڕاگیراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكی ئه‌و به‌ندكراوه پاره‌ی ئه‌وی نییه بڕوات تا به‌رده‌م زیندان و سه‌ردانی ڕۆڵه‌كه‌ی بكات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كات بچن به هانایانه‌وه.