به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز و جه‌رگ سووتا له شاره جیاجیاكانی كوردستان، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد داوایان كرد بكوژانی ڕۆڵه‌كانیان سزا بدرێن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی كوردستان و ئێران به شێوازی جۆراوجۆر درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن. له ڕۆژانی ڕابردوودا وێڕای هه‌ڕشه و گوشاره‌كانی ڕژیم، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن. هه‌ر وه‌ها بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی بكوژانی ڕۆڵه‌كانیان سزا ئه‌درێن درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.