رۆژی سێشەممە ١٢ی ڕهشهممه، داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتی لاهه لە دۆسییەیەکدا بە نێوی “دادگای قۆربانیانی ئابانی ٩٨”، داوای لێپێچینەوە و دادگاییکردنی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و “حەسەن رووحانی” سەرۆککۆماری ئێران، “ئیبراهیم رەئیسی”، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئێرانی کرد.
به پێی راپۆرتهكان، دادگای لاهه داواکارییەکەی لە نامەیەکدا کە بۆ باڵیۆزی ئێران لە هۆڵەندا ناردووە، داوای بەڵگەی ئاشکرا و شەفافی لەسەر دۆسیەی ناڕەزایەتییەکانی پاییزی 2019ی ئێرانی کردووە. پاییزی رابردوو لە یەکەمین ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکان، لە لایەن سێ رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و هەندێک لە چالاکڤانانی سیاسی ئەو وڵاتەوە، دۆسیەیەک بە نێوی “دۆسیەی دادگای قۆربانیانی ئابانی ٩٨” لە دادگای لاهه لە هۆلەندا، بە مەبەستی بەدواداچوون و لێپێچینەوە بۆ کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی پاییزی 2019 کرایەوە. شایانی باسه، بڕیار بوو پرۆسەی دادگایی لەبارەی دۆسیەکە مانگی رابردوو لە لاهه بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە، کەوتە هاوینی داهاتوو.