
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی گوڵان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لێکۆڵینەوە بکات.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی پێشوو لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری کووتوپڕی دەوڵەت بۆ زۆر کردنی ٢٠٠ لە سەدی قیمهتی بێنزین لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد، بەڵام لەگەڵ سەرکووتی هێزە ئەمنییهکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو ڕوو بووەوە. ناوندە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ سەرکووتی خۆپیشاندەران، هێڵی ئینتەڕنێتیان بۆ ماوەی یەک حهفته لەسەرتاسەری ئێران پچڕاند. لێبوردنی نێودهوڵهتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک وتی: بەڵگەگەلێکی لەبەر دەستداتە کە نیشان دەدات لانیکەم ٣٠٤ هاووڵاتیی ئێرانی لە سەرکووتی خۆپیشاندانەکانی بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکان کوژراون. لێبوردنی نێودهوڵهتی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژەی بە دەستێوەردانی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەتییەکان کردووە کە سەرقاڵی تەقەی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندەرانن. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەواڵنێریی ڕوویتێرز ڕایگەیاندبوو کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨دا، زیاتر لە ١٥٠٠ شارۆمەندی ئێرانی بە دەستی هێزە ئەمنییهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
