کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواكاری بۆ لێخۆشبوون له‌ ئێعدامی شایان سه‌عیدپوور

داواكاری بۆ لێخۆشبوون له‌ ئێعدامی شایان سه‌عیدپوور

داواكاری بۆ لێخۆشبوون له‌ ئێعدامی شایان سه‌عیدپوور

ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری  سەقز بە ئامادەبوون لە گەڕەکی “سەنگبڕان”ی ئەو شارە، خوازیاری بەخشین و لێخۆشبوونی “شایان سەعیدپوور”، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە لایەن بنەماڵەی بکوژەکەوە “سلێمان ئازادی” بوون.

“شایان سەعیدپوور” وێڕای ٦ كه‌سی دیکە بە ناوەکانی “سینا محەممەدی، لوقمان ئەحمەدپوور، واحید فەیزی، ڕامیاری موخلسی، سەعید محەممەدپوور و عەدنان میرەکی” بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کراون. بنەماڵەی “شایان سەعیدپوور”، کاتژمێر ٢ی ڕۆژی دووشەممە ١ی گڵان بۆ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بانگهێشتی زیندانی سنە کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی ٨ی خاکەلێوە، شایان سەعیدپوور لە ئەنجامی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی سەقز توانی لە زیندان هەڵبێت. ناوبراو دواتر لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.