كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، وێڕای ئاماژه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئاستی جیهان و كاره‌ساته‌كانی، داوای له ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه به مه‌به‌ستی ڕزگار كردنی گیانی مرۆڤه‌كان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاتانی ئێران و وێنزۆئێلا هه‌ڵبگرێت.
ناوبراو سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ به‌خشینی كاتی كڕیارانی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران، خوازیاری ده‌ركردنی ٩٠ ڕۆژه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كان و ئیمكاناتی پزیشكی له‌وانه “كیتی تاقیكردنه‌وه” بۆ ئێران و وێنزۆئێلا بووه. كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ڕێگه‌دان به هه‌نارده‌ی ئیمكاناتی پزیشكی بۆ ئه‌م وڵاتانه یاخود هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان له‌م بارودۆخه‌دا كاریگه‌ر ده‌بێت.