ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌نه‌وتنی بریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئۆرووپا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌م یه‌كێتییه تا ڕێكه‌وتی ١٩ی ئۆكتۆبر، “بۆریس جانسۆن” سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا داواكارییه‌ك به مه‌به‌ستی دواخستنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئۆرووپا ده‌كات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ئه‌وه‌یكه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتیی ئۆرووپا له كۆتایی مۆڵه‌تی دیاریكراو له مانگی مارس مسه‌وگه‌ر نه‌بوو، بڕیار درا كه ئه‌م وڵاته له ڕێكه‌وتی ٣١ی ئۆكتۆبر له‌م یه‌كێتییه بچێته ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بوونی نییه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی بریتانیا پاش كێشمه‌كێشێكی زۆر له ناو په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته، قه‌بووڵی كردووه كه داواكارییه‌ك به مه‌به‌ستی دواخستنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، پێشكه‌ش به یه‌كێتیی ئۆرووپا بكات.