ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی كانوونی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری تاران، له به‌اننامه‌یه‌كدا داوای دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ده‌رخه‌ری ڕاستیه‌كان بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆمیسیۆنه داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و پێداچوونه‌وه به كامێرا‌كان و وه‌رگرتنی شه‌هاده‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌و روداوه‌یان كردووه. ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری تاران له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی‌دا خوازیاری سزادانی تاوانباره‌كان وپێداچوونه‌وه و گۆڕینی ڕوانگه‌ی پۆلیس سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی “گه‌شتی ئیرشاد” بوون.