ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی گشتی ئاسمانی ٧٥٢ هێڵی ئاسمانی ئۆكراین به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ویدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی ئێران كردووه كه ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌ی كه له‌كاتی كهوتنهخواڕێ فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه ده‌ستیان كه‌وتووه، له ئێختیاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا دانێن.
له‌م گرته ویدیۆیه‌دا، “عه‌لیڕه‌زا قه‌ندچی” كه هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی له ڕووداوی كه‌وتنه‌خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه ڕایگه‌یاندووه: له‌كاتی وێكه‌وتنی مووشه‌كه‌كه‌ی سپا هه‌تا كه‌وتنه‌خوارێ ئه‌م فڕۆكه‌یه ٣ ده‌قیقه و ٤٢ سانییه خایاندووه و داوا له كاربه‌ده‌ستانی فڕۆكه‌وانی ده‌كه‌ین كه زانیارییه‌كیان پێوه‌ندیدار به‌م ماوه زه‌مه‌نییه له ئێختیاری ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه قه‌رار بدات.