ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یانیه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادیی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی گشت به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی له جیهان، له‌وانه نه‌سیرین ستووده، پارێزه‌ری ئێرانی بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كه‌مپه‌ینه‌كانی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌م به‌یانیه‌یه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندانه‌كان، نووسیی: به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی تاوانبار نین، به‌ڵام له باروودۆخێكدا كه به‌رده‌وام مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌بن، هه‌روا سه‌ره‌ڕۆیانه له زیندانه‌كاندا ڕاگیراون. قه‌ره‌باڵغ بوون و جه‌معیه‌تی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌ندكراون له زیندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، له هه‌وڵی پێشگرانه‌ی به‌ندكراوان بۆ خۆپاراستنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ویرووسه، ڕێگری ده‌كات. شایانی باسه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادیی نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی له ڕێگه‌ی وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات.