دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە لە ناوچەکانی شاری مەریوان و چیاکانی گوندی “دەرێ تفێ”، خەڵکی ناوچەکە بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە داوای هاوکارییان لە خەڵک کردووە.
سپای تیرۆریستی پاسداران ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه كه به بیانووی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی پژاك له ناوچه‌ی كۆساڵان و شاهۆ، ئه‌و ده‌ڤه‌ره تۆپباران و مووشكباران ده‌كات. به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سپای پاسداران ده‌یان هێكتار له ناوچه‌ی پارێزراوی سرووشتی كۆساڵان ئاگری گرتووه و حكوومه‌ت ڕێگه نادات ژینگه‌پارێزان بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بچن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه چالاكانی ژینگه‌یی داوایان له خه‌ڵك كردووه به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان بچن به هانایانه‌وه و ئاگره‌كه گۆنتڕۆڵ بكه‌ن
