كیوومه‌رس حه‌یده‌ری، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ سایتی ده‌فته‌ری پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌رته‌ش له سه‌ركوت كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك وتی: “له نائارامییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٧دا ئاماده‌یی خۆمان به محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆكی ستادی گشت هێزه چه‌كداره‌كان ڕاگه‌یاند و پاش ڕه‌زامه‌ندیی ناوبراو له پاراستنی ئه‌منییه‌تی شاره‌كاندا دهوروونهخشێكی به‌رچاومان نواند“. هه‌روه‌ها وتیشی: “حزووری مه‌یدانیی ئێمه ده‌توانێ به‌شێك له وه‌لایه‌ت مه‌داریی ئێمه بسه‌لمێنێ و ئۆتۆریته‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نیزام به نومایش ده‌ربێنێ“.
ئه‌م وتانه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی وته‌كانی فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌رته‌شی شایه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا. سه‌رله‌شكر مه‌نووچێهر خۆسرۆوداد فه‌رمانده‌ی هه‌وا نیروزی ئه‌رته‌شی شا، یه‌كێك له ئه‌میره “شا مه‌دار“ه‌كانمان وه‌بیر دێنێته‌وه كه له جه‌رگه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران و به‌شداری كردن له كوشتاری ١٧ی خه‌رمانانی مه‌یدانی ژاله‌ی تاران، ئاماده‌یی خۆی و هێزه‌كه‌ی بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ ڕاگه‌یاند. ٤٢ ساڵ پاش كرده‌وه‌ی جهنایهتكارانهی ئه‌رته‌شی شا، كیوومه‌رس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی ڕێك هه‌ر ئه‌و قسانه وه‌ك كۆپی به‌رابه‌ری ئه‌سڵ دووپات ده‌كاته‌وه. ده‌ربڕینی ئه‌م وته هاوشێوانه له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا نیشانی ده‌دات كه ئه‌رته‌ش له ئه‌ساسدا “ئۆرگانێكی سه‌ركوتگه‌ره” و به ئامانجی پاراستنی ده‌وڵه‌ته‌كان و سه‌ركوتی ئاخێزی كرێكاران و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا، پێكدێت.
به‌ڵام، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشكرای ئه‌م وتووێژه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ باروودۆخی بابه‌تیی كۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ه‌وه به‌وه گه‌یشتوون كه بێجگه‌له سه‌ركوت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌وان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا نییه. هه‌ربۆیه بۆ درێژه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له هه‌موو كاتێكی دیكه زیاتر پشتیان به هێزه چه‌كداره‌كانیان به‌ستووه و له‌و نێوه‌دا و له حاڵێكدا كه نووكی هێرشی هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕوو به سپایه، بۆ نیشان دانی وه‌فاداریی ئه‌رته‌ش به نیزام و هاوسه‌نگ كردنی ئه‌رته‌ش و باقیی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ سپا، له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا وه‌فاداریی فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌ش به ڕژیمی ئیسلامی، به ڕووی خه‌ڵك ده‌كێشێن.
له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌رته‌ش وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ركوتگه‌ر له‌ناو خۆیدا ڵه‌گه‌ڵ ناته‌باییه‌كی بنه‌ڕه‌تی كه له ناكۆكیی چینایه‌تیی ناو كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ره‌وڕووه. زۆربه‌ی كادر و به‌ده‌نه‌ی ئهرتهشهكان به‌گشتی و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی، له گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه بێبهشهكان له‌وانه منداڵانی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان، توێژی مامناوه‌ند، هاووڵاتییانی سه‌ربه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی دانیشووتی ئێران پێكهاتووه. ئه‌م توێژ و گرووپانه كه له جه‌رگه‌ی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌گه‌ڵ قووڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكی و كێشمه‌كێشی چینایه‌تی، به پێی به‌رژه‌وه‌ند و هۆگرایه‌تیی چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت ئایینیی خۆیان هه‌ڵوێست ده‌گرن و له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌م هۆگرایهتییه له‌سه‌ر كرده‌وه و ههڵوێستگیرییان كاریگه‌ریی داده‌نێت.
فه‌رمانده و پله باڵاكانی ئه‌رته‌ش ئه‌ساسه‌ن له ئه‌ندامانی توێژی خۆشبژێوی كۆمه‌ڵگا و له منداڵانی بنه‌ماڵه‌كانی چینی دسه‌ڵاتدار پێكهاتوون و ئه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌ش بێت، ته‌نیا كاتێك كه‌سانێكی دیكه ده‌توانن ببنه فه‌رمانده‌ی پله باڵای وه‌ك ئه‌میر و سه‌ردار كه وه‌فاداری خۆیان به نیزام له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منییه‌تی ناوخۆی ئه‌رته‌ش سه‌لمێندرابێ و پاشان به ئیعتباری بوون له وه‌ها پێگه‌یه‌كدا پوانی یه‌كجار تایبه‌تیان پێده‌درێ. زۆرێك له فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی ئه‌رته‌ش و باقیی هێزه چه‌كداره‌كان پاش خانه‌نشینی به‌خاتری وهفاداربوونیان به نیزام، پۆسته باڵاكانی وڵاتیان پێ ده‌سپێردرێ و ئیمتیازاتی تایبه‌تی ئابوورییان ده‌خرێته ئیختیاره‌وه. كه‌وابوو ئه‌گه‌رچی ئه‌رته‌ش به‌ڕواڵه‌ت ناوه‌ندێكی یه‌كده‌ست، یه‌كگرتوو و خاوه‌ن فهرماندهییهكی واحیده به‌ڵام له ڕاستیدا ناته‌بایی له نێوان فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌رته‌ش و بده‌نه له‌وانه كادر و سه‌ربازه‌كان، ناته‌باییه‌كی ئاشكرایه و له ژیان و كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌یاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. به‌شداریی به‌ده‌نه‌ی ئه‌رته‌ش له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی و ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كان و په‌یڕه‌و كردن له فه‌رمانی فه‌رمانده‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئاستی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و په‌ره‌سه‌ندن و پێشڕه‌ویی ئه‌م خه‌باته هه‌یه. به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه ئاخێزهكان جه‌ماوه‌ریتر ببنه‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستگیری و كرده‌وه‌ی به‌ده‌نه‌ی ئه‌رته‌ش و باقیی هێزه چه‌كداره‌كان ئاشكراتر ده‌بێت. به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه هاوسه‌نگیی هێز له‌دژی ده‌سه‌ڵات بگۆڕێ، شایه‌دی كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌فاداریی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش به ڕژیم و سه‌ره‌نجام له سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕیندا شایه‌دی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌وان به ڕیزی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بین.
له جه‌ره‌یانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران دژبه ڕژیمی شا له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازان، كادره‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رانی پله نزم، لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان به‌ره‌و فه‌رمانده‌كانی خۆیان هه‌ڵگێڕاوه و به په‌یوه‌ست بوونیان به ڕاپه‌ڕین، له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا ڕۆڵێكی به‌رچاویان بوو. مه‌نووچێهر خۆسرۆوداد تا كاتێك كه ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و دهرهجهدارهكان به‌ره‌و یه‌كێك له واحیده‌كانی ژێر فه‌رمانی ته‌قه‌یان نه‌كردبوو، به بێ ئیسكۆرت هاتووچۆی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه گشت نه‌خشه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی گۆڕی. له میانمار له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كودتاچییهكان، ژماره‌یه‌كی زۆر له پله‌كانی خواره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی میانمار خۆیان له سه‌ركوتی ناڕازییان بواردووه و بوونه‌ته په‌نابه‌ری هێند. بێگومان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له ئێران، دیواری پادگان و ناوه‌نده نیزامییه‌كان قه‌ڵشتی تێده‌كه‌وێ و وته‌كانی كیوومه‌رس حه‌یده‌ری هه‌روه‌ك وته‌كانی ئه‌میر و سه‌رانی ئه‌رته‌شی شا بێبنه‌ما بوونیان ده‌رده‌كه‌وێ و زۆربه‌یان له لایه‌ن سه‌ربازان و پله‌كانی خواره‌وه دستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ته‌حویلی شۆڕشێگێڕان و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ده‌درێن.