نوێنه‌ری وه‌زیری بێهداشت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان دانی به‌وه دانا كه به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێو شاری و ده‌ره‌وه‌ی شاری و هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئیداره‌كان و بازاڕه‌كان، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا زیادی كردووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هاتووچۆهكان و قه‌ره‌باڵغی جاده‌كان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، جه‌ختی كرده‌وه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هاتووچۆهكان، بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا و له لایه‌كی دیكه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له نێو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه مه‌ترسییه‌كانی دووهێنده كردووه. له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژنامه‌ی “ئارمان”ی سه‌ر به ڕژیم نووسیویه‌تی: ده‌ڵێن له دونیادا ئه‌گه‌ر قه‌ره‌نتینه به‌ڕێوه‌نه‌چێت، ٧٠ تا ٨٠ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگا به‌م ویرووسه گیرۆده ده‌بێ و ئه‌مه لهكاێتكدایه كه ئه‌گه‌ر له ئێران ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك تووش بێ، به‌واتای ئه‌وه‌یه كه ٦٠ ملیۆن كه‌س له ئێران ئه‌م ویرووسه‌ی گرتبێ و ئه‌گه‌ر ١٠ تا ١٥ له‌سه‌دی له‌گه‌ڵ مردن به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ئێران له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی هوشداری داوه، ویرووسی كۆرۆنا به‌م زووانه له‌ناو ناچێت.