ناوەندی ئاماری ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە، لە کۆی دوو ملیۆن و ٨٩٣ هەزار بێکاری فەرمی لە ئێران، یەک ملیۆن و ٢٠٤ هەزار کەسیان خاوەنی بڕوانامەی باڵای زانکۆکانن.
لە نێوان نزیک بە یهك ملیۆن و ٣٠٠ ههزار خوێندەواری بێکار، دەرچووانی بەشی ئەندازیاری بە ٣٠١ هەزار بێکارەوە لە پلەی یەکهمدان و بەشی کاروباری ئیداری بە ٢٦٦ هەزار کەس بێکار و بەشی مێعماری بە ١٦٣ هەزار بێکار، لە پلەکانی دیکدا دێن. ئامارەکانی خودی ڕژیم دەریدەخەن کە زیاتر لە ٤٠ لەسەدی دەرچووانی زانکۆکان بێکارن جێگهی ئاماژهیه، كۆماری ئیسلامیی هەموو خوێندکار و قوتابییەکان و ئەو کەسانەی کە بێ وەرگرتنی حقووق لە ماڵەوە کار دەکەن و هەروەها ئەو کەسانەش کە تەنیا بۆ یەک کاتژمێر لە حەفتەیەکدا کار بکەن وەکوو کەسانی خاوەن کار دێنێتە ئەژمار.