سه‌رۆكی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، دانی به‌وه دانا كه داویین زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٥٠ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده ده‌بێ و هه‌ر ١٠ خوله‌كیش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هاوكات “ئیره‌ج حه‌ریرچی” جێگری وه‌زیری بێهداشتی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی ڕایگه‌یاندووه كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا سێ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٤٣ كه‌س به‌م ویرووسه تووش ده‌بن. به پێی سه‌رچاوه ناحوكمییه‌كان، ئاماره‌كان زۆر زیاتر له‌وه‌یه كه ڕاگه‌یه‌ندراوه. هاوكات سه‌رۆكی زانكۆی علووم پزیشكی جه‌هرۆم ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م شاره ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا له بارودۆخی سووردا قه‌راری گرتووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، تاقیكردنه‌وه‌ی ٢٩ كه‌س له جه‌هرۆم ئه‌رێنی بووه و خراونه‌ته قه‌ره‌نتینه‌وه.