“كیومه‌رس حه‌یده‌ری”، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌شی ڕژیم، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌رته‌ش به ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ستادی گشت هێزه چه‌كداره‌كان، له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی و نائارامییه‌كانی ناو شاره‌كاندا به‌شداری كردووه، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی “جێگه‌ی شانازی” و نیشانه‌ی “وه‌لایه‌ت مه‌داری” وه‌سف كرد.
“كیومه‌رس حه‌یده‌ری”، له وتووێژ له‌گه‌ڵ سایتی ده‌فته‌ری پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریی ئه‌رته‌ش له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، وتی: “له نائارامییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ٩٧دا، هێزه‌كانی ئه‌ته‌ش ئاماده‌بوونی خۆیان به سه‌رۆكی ستادی گشت هێزه چه‌كداره‌كان ڕاگه‌یاند، و پاش ڕه‌زامه‌ندیی ناوبراو، ئه‌رته‌ش له دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ناو شاره‌كاندا ڕۆڵێكی به‌رچاوی بوو”. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی به‌فرانباری ٩٨ له ڕاپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری سێ به‌رپرسی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی له ئێران پتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاند، ئه‌م ئێعترافاته نیشانی ده‌دات كه ئه‌رته‌ش به‌پێچه‌وانه ئه‌و ته‌بلیغاتانه‌ی كه بۆی ده‌كرێ، نه ته‌نیا هێزێكی لایه‌نگری خه‌ڵك نییه به‌ڵكوو ئامرازی سه‌ركوتی ڕژیمه له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی ئێران.