ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی “دانیێله پۆ” له شاری “پیو دی چنتۆ”ی ئیتالیا، به‌خشرا به “زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی” چالاكوانی بواری مافی ژنان و خه‌ڵكی مهاباد و ناوبراو خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشی به “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی له ئێران.
له ڕاگه‌یه‌ناندنی ئه‌و ڕێكخراوه كه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به “زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی” كردووه، وێڕای ڕێزلێنان له بوێری و تێكۆشانی زه‌ینه‌ب و ته‌واوی ژنان و كچانی ئێرانی به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، دروشمی “ژن،ژیان،ئازدی” وه‌كوو مانیفێستێكی جیهانی ناوبردووه. ئه‌و خه‌ڵاته مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌ر ساڵ و به به‌شداری به‌رپرسانی شاری، ئوستانی و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له “پیوه دی چنتۆ”ی ئیتالیا به ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌به‌خشرێت كه له بواری مافی مرۆڤ دا كار دكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه “زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی” له ژنانی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی مهاباده كه پێشینه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی دایكانی ئاشتی، ڕێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان و كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن واژۆ بۆ گۆڕانكاری له‌و یاسایانه كه سیته‌م له ژنان ده‌كات له كارنامه دا هه‌یه. ناوبراو له ساڵه‌كانی ٨٤ و ٨٧ دوو جار له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له زیندانی زه‌نجان به‌ند كرا. زه‌ینه‌ب پاش ئازادی له ساڵی ٩١ به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له ئێران چووه ده‌ره‌وه و ئێستا له وڵاتی ئاڵمان ده‌ژیت.
