كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، له ساڵسبوورگی ئۆتڕیش به‌ڕێوه‌چوو. دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له ده‌ستووری كاری ئه‌م كۆنفڕانسه دا بوو. یه‌كه‌م: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیس له یه‌كێتیی ئۆرووپا و دووهه‌م: قه‌یرانی په‌نابه‌ری.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، زۆربه‌ی كاتی ئه‌م دانیشتنه ته‌رخان كرا به پرسی په‌نابه‌ری. ئه‌وان بۆ جارێكی دیكه ڕایانگه‌یاند كه هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه ئۆرووپا له هاتنی په‌نابه‌ران بپارێزن. ڕێگاچاره‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌م بابه‌ته، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا و زیادكردنی هێزی ئاژانسی پاراستنی سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا بۆ ١٠ هه‌زار كه‌سه. ڕاوێژكاری باڵای ئۆتڕیش له ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی پێكهاتوو له دوو پارتی ڕاستی ئۆتڕیش كه میوانداری ده‌وره‌یی دانیشتنی سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپایه، ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا قسه له‌سه‌ر پێش‌گرتن به هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئۆرووپا به مۆری “ڕاستی توندرۆ” لێ ده‌درا، ئێستا زۆر شادمانه له‌وه‌یكه هه‌ر جۆره كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، به‌ناوی ڕاست گه‌رایی و توندرۆیی نابینن. ناوبراو جارێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێداگری كرد كه بڕیاری سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا له مانگی ژۆئه‌نی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن له كۆچی نایاسایی له ڕێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، ته‌نیا له ڕێگای به‌هێزكردنی ئاژانسی پاراستنی سنووره‌كانی ئۆرووپا به‌كرده‌وه ده‌ردێت. ڕاوێژكاری باڵای ئاڵمان ڕایگه‌یاند كه زۆر شادمانه له‌وه‌یكه ڕاوێژكاری باڵای ئۆتڕیش ته‌وه‌ری كۆچبه‌رانی وه‌ك یه‌كێك له گرینگ‌ترین پرسه‌كان هه‌ڵبژاردووه. ناوبراو وتی، یه‌كێتیی ئۆرووپا تێده‌كۆشێت كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی باكووری ئۆرووپا به ڕێككه‌وتنێك وه‌ك ڕێككه‌وتنی ئۆرووپا له‌گه‌ڵ توركییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌ناخوزان بگات.
ئانگێلا مێركێل سپاسی ژێنێراڵ ئه‌لسیسی دیكتاتۆری نیزامی میسری كرد كه له هاوكار له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئۆرووپا بۆ پێش‌گرتن به هاتنی په‌نابه‌ران، هاوكاری ئۆرووپای كردووه. ڕه‌ئیسی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئۆرووپا وێڕای ئاماژه به گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی ناوه‌ندگه‌لێك له باكووری ئه‌فریقا، ڕایگه‌یاند هه‌تا ئێستا هیچ وڵاتێك له باكووری ئه‌فریقا ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها ناوه‌ندگه‌لێك ده‌رنه‌بڕیوه و هه‌ر بۆیه نازانێت له كۆتاییدا له بواری یاسایی چی به‌سه‌ر ئه‌و په‌ناخوازانه دێت كه خۆیان له ڕێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه ده‌گه‌یه‌نه لێوارئاوه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا. چ وڵاتێك به‌رپرسیاره له قه‌بووڵ كردنی ئه‌م كه‌سانه و ئه‌م په‌ناخوازانه ده‌بێ بچنه چ وڵاتهگهلێك. له ڕاستیدا ئه‌و شته‌ی كه پێ ده‌وترێت قه‌یرانی په‌ناخوازی له ئۆرووپا، ئامرازێكه كه پارته ناسیۆناڵیستهكان و ڕاسیسته‌كان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌تی ئه‌و ئاكامه‌ی كه به ناو ڕێگاچاره له لایه‌ن سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا هه‌تا ئێستا به‌ڕێوه‌چووه، جگه له قوربانی بوونی په‌ناخوازان له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، به‌دیل گرتن و زیندانی كردنیان له وڵاتانی لێواری ئاوی ئه‌فریقا و به كۆیله‌ی بوونیان له سه‌ده‌ی ٢١ شتێكی دیكه نییه. ئه‌وه‌یكه سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا وه‌ك ڕێگاچاره‌ی په‌ناخوازان ناوی لێ ده‌به‌ن، له ڕاستیدا قه‌یرانی ئه‌رزشه‌كانه كه جیهانی سه‌رمایه‌داریی له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویه‌تی. باش وایه چاوێك به‌سه‌ر ئاماره‌كاندا بخشێنین. به پێی ئاماری كۆمیساری باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧، شه‌ست و هه‌شت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. ٤٠ ملیۆن كه‌س له‌م ژماره‌یه له وڵاتی خۆیان ئاواره بوون. له‌و ژماره‌یه‌ی كه ئیمكانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له وڵاته‌كیان هه‌یه، ٨٠ له‌سه‌د په‌نا ده‌به‌نه وڵاتانی دراوسێ و ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه ٨٥ له‌سه‌دی كۆی ئاواره‌كانی جیهان له وڵاتانێك ده‌مێنه‌وه كه خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووریی و سیاسیی له‌گه‌ڵ وشكه‌ساڵی و قاتوقڕی به‌ره‌وڕوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه وڵاتانی ئۆرووپایی له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧، ته‌نیا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م ئاوارانه‌یان قه‌بووڵ كردووه. باشه بزانین كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له توركییه، ١ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له وڵاتانی پاكستان و ئۆگاندا و یه‌ك ملیۆن كه‌س له لوبنان په‌ناهه‌نده‌ن. ته‌نانه‌ت ئاڵمان به‌هێزترین وڵاتی ئابووری ئۆرووپا له‌م بواره‌دا پله‌ی شه‌شه‌می هه‌یه. باشه بزانین كه ڕێژه‌ی ئاواره‌كان ئه‌گه‌ر له لوبنان یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی ئه‌م وڵاته‌یه، له ئاڵمان یه‌ك به هه‌شتایه.
ئه‌وه‌یكه له پشت په‌رده‌ی ته‌بلیغاتی ڕاسیستی و سیاسه‌تی دژ به كۆچبه‌ران بۆ یه‌كێتیی ئۆرووپا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ڕاستییه‌یه كه دیارده‌ی ئاواره‌بوونی به‌دی هێناوه. مه‌گه‌ر نه ئه‌وه‌یكه هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییانه بوون كه وڵاتانی ئه‌فریقاییان ده‌خاڵه‌ت ده‌دا و مه‌گه‌ر نه ئه‌وه‌یكه هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییانه بوون كه شه‌ڕی نیابهتیان له‌م وڵاتان سازمان ده‌دا. مه‌گه‌ر نه ئه‌وه‌یكه هه‌نارده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه كهشاوهرزییانهی كه له‌لایه‌ن ئۆرووپاوه سوبسیدی ده‌خرایه سه‌ر، بووه هۆی له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ئه‌فریقا. ئه‌مه كام ده‌وڵه‌ت بوو كه ئه‌فغانستان، عێراق، سوورییه و لیبی به خاك و خوێن كێشا و به ملیۆن خه‌ڵكی له ماڵ و حاڵیان ئاواره كرد و ئێستا به‌وپه‌ڕی بێ ئابڕووییه‌وه، قسه له قه‌یرانی په‌نابه‌ری له وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن. یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا كه هه‌زینه‌ی نۆژنكردنه‌وه‌ی سوورییه به‌رابه‌ر به ٣٨٨ میلیارد دۆلاره و ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه تا ساڵی ٢٠٢٠ به‌رده‌وام بێت، هه‌زینه‌ی نۆژنكردنه‌وه‌ی ده‌گاته ١٣٠٠ میلیارد دۆلار، ئه‌مه به واتای سێ به‌رابه‌ر بوودجه‌ی ئه‌مساڵی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووریی ئۆرووپایه.
له ڕاستیدا، ڕه‌نگه سه‌رانی یه‌كێتیی ئۆرووپا بتوانن به زیادكردنی هێزه‌كانیان له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و چاوپۆشی له گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ١٥٠٠ كه‌س هه‌ر له‌م حه‌وت مانگی ڕابردوودا له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بن كه به ناو ڕێگاچاره‌یه‌كیان دیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا كاتێك كه سه‌رمایه به میلیارد ئینسان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و تا كاتێك كه نیزامی ئاوه‌ژووی ئێستا بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی، ئاماده‌یه كه به ملیۆن ئینسان بچه‌وسێنێته‌وه و ژینگه‌یان له‌ناو ببات، ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئاواره‌یی له جیهان بوونی نییه.