به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بارمته‌ی قورسی بۆ ئازادی كاتی “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان داناوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای دابینكردنی ئه‌و بارمته‌یان نییه.
عەبدوڵڵا گۆڵستانی ڕۆژی ١١ی خەرمانان لەلایەن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه لە شاری بۆكان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو دوای ئەشکەنجەی سه‌خت، بەهۆی شکانی فه‌قه‌راتی پشتی، ڕه‌ه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان و دواجار بۆ دادگای ورمێ گوازرایەوە. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی غەرامەی ١١٣ میلیۆن تمەن و یەک مانگ زیندانی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە و بۆ ئازادکردنی کاتی ناوبراو، داوای وەسیقەیەك بە بڕی یەک میلیار و سەد و شانزە میلیۆن تمەن ده‌كات.